Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٣٣ی پریمیهرلیگدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی ٣-١ له ساوسامپتۆنی برده‌وه.
یانه‌ی ساوسامپتۆنی خاوه‌ن ماڵ به خێرایی ده‌ستی به یارییه‌كه كرد و له خوله‌كی نۆدا له‌رێگه‌ی گۆڵێكی شهین لۆنگه‌وه پێشكه‌وت و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ١-٠. دوای چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ خۆی كۆكرده‌وه و له خوله‌كی ٣٦دا یه‌كه‌م گۆڵی له‌رێگه‌ی نابی كێتاوه تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه. هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌مدا لیڤه‌رپوڵ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی ساوساپمتۆن چڕكرده‌وه و له خوله‌كی ٨٠دا له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و له خوله‌كی ٨٦دا له‌رێگه‌ی جۆردن هێندهرسنهوه، دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٣-١.
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ خاڵه‌كانی بۆ ٨٢ خاڵ به‌رزكرده‌وه و به یاریی زیاتر، دوو خاڵ له‌پێش مانچسته‌ر سیتییه‌وه‌یه و دووباره بووه‌ته‌وه به پێشه‌نگی پریمیهرلیگ. ساوسامپتۆنیش به ٣٣ خاڵ له پله‌ی ١٦دایه.