Doğa Kırmızıoğlu
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆندا کە سێیەمین پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی ئەم وەرزەیە، یاریزانی پلە یەکەی پۆڵەندی لەسەر ئاستی خانمان، ئیگا سواتیک بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە حەوتەمین رۆژی پاڵەوانێتییەکەدا کە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا میوانداری دەکات، چەند یارییەکی خولی سێیەم و چوارەم ئەنجام دران کە پێشتر بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دواخرابوون.
لەسەر ئاستی خانمان، یاریزانی پلە یەک ئیگا سواتیک-ی پۆڵەندی دوای یارییەکی سەخت کە سێ کاتژمێر و دوو خولەکی خایاند، توانی بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتن بەسەر یاریزانی پلە ١٤ی سویسری، بێلیندا بێنسیس بەدەست بهێنێت و بۆ یەکەمجار لەم پاڵەوانێتیەدا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.