12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
رۆما – AA
تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید) بۆ یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوس، دانێل روگانی كه یه‌كێكه له یانه یه‌كه‌مه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا Serie A ، پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه باری له‌ناكاو له ئیتاڵیا راگه‌یه‌ندراوه و په‌تاكه خولی Serie A ی گرته‌وه كه تاكو ٣ی نیسان یارییه‌كانی دواخراون.
یانه‌ی یوڤێنتوس رایگه‌یاند تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید ١٩) بۆ یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوس، دانێل روگانی كه ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه و له هێڵی به‌رگری یاریزانه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه هه‌رچه‌ند هیچ جۆره نیشانه‌یه‌كی لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.