Yunus Kaymaz
07 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی پرێمیەر لیگدا، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر یانەی ئیڤەرتۆندا سەرکەوت.
چێڵسی کە پاش تێپەڕاندنی وەرزی رابردوو بە ئاڵۆزیی، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی چۆنیەتی دەستپێکردنی وەرزی نوێ دەکات، بووە میوانی یانەی ئیڤەرتۆن.
تاکە گۆڵی یانەی چێڵسی کە گۆڵی سەرکەوتنی بوو لە یاریەکەدا لە خولەکی ٤٥+٩دا، لەلایەن جۆرگینهۆوە لە رێگەی لێدانی یەکلاکەرەوە تۆمار کرا.
چێڵسی کە بە سەرکەوتن دەستی بە یارییەکانی ئەم وەرزە کرد، هەفتەی داهاتوو لە یاری دێربیدا میوانداری تۆتنهام دەکات.