ئۆرفا
فڕۆكە جەنگییەكانی ھێزی ھاوپەیمانان چوار ھێرشی ئاسمانی جیاجیایان كردە سەر تیرۆریستانی داعش لە كۆبانێ.
فڕۆكە جەنگییەكان بەیانی ئەمڕۆ چوار شوێنی جیاجیای تیرۆریستانیان بۆردومان كرد و بە ھۆی ئەو بۆردومانانەوە چەندین ئۆتۆمبێل و حەشارگەی چەكدارانی داعش لە ناوچوون.
بە ھۆی ئەو بۆردمانانەوە چەند تەقینەوەیەكی بەھێز روویدا كە دەنگی تەقینەوەكانیش لە ناوچەی سوروچی سەربە پارێزگای ئۆرفای توركیا بیسترا و دواتر چەند پارچەی تانك و زرەپۆشەكانی داعش لە گوندەكانی سەر سنوور كەوتنە خوارەوە.