Yusuf Aydın Deniz
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی پێشانگای فۆتۆگرافیان كرد كه به‌ناوی "گه‌ل به كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی گوت راوه‌سته" كه له هۆڵی شه‌ره‌ف كرایه‌وه له په‌رله‌مانی توركیا ئه‌و شوێنه‌ی له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی 2016ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا بۆمبی به‌ركه‌وت.
له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، رایگه‌یاند "ئه‌مه ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان، ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و دیموكراسیمانه. ئه‌مڕۆ رۆژی شانازیی په‌رله‌مانه كه تیایدا سه‌ری ناپاك و كوده‌تاچییه‌كان پانكراوهتهوه".
گوتیشی: "١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ خۆڕاگرییەکمان نیشاندا کە لە جیھاندا بەنموونە دەھێندرێتەوە. فەرماندەی ئەو خەباتە سەرکەوتووە سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان-ە".