ھەولێر
ھەڵبژاردنی ههردوو ئەنجومەنی نوێنهرانی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژانی ٢٨ بۆ تایبەت و ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ بۆ گشتی بەڕێوە چوو. بەگوێرەی ئامارەکان لە پارێزگای ھەولێر زیاتر لە ٧٢٠ ھەزار کەس بەشداری ھەڵبژاردنی کردوه کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە سەدا ٧٠ و ھەروەھا لە له چاو دهڤهرهكانی دیكهی عێراق، لە ھەرێمی کوردستان خەڵکی زیاتر بەشدارییان له پرۆسەی دەنگدان کردووە.
دەنگەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر لە بنکەکانی ھۆڵی ئاشتی و ھاڤانە و شادی کە زیاتر لە حەوتسەد ھەزار دەنگی تایبەت و گشتی تیایە، دهژمێردرێن.
لەشاری ھەولێر بنکەی ھاڤانە و ئاشتی بۆ دەنگدانی گشتی ھەروەھا بنکەی شادی کە ٢٨٩ وێستگەیە و تا ئێستا ١٨٠ ئەو سندوقانە کرایەوە و زیاتر لە ١٠٠ کارمەند کاری تێدا دەکا، تا ئێستا ژماردنی دەنگەکانی تایبەت دەستی پێنەکردووە و بەو پێیەش ژماردنی دەنگەکان زیاتر لە ١٠ رۆژ دەخاێنێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.