کەرکوک
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکوک بۆ AA گوتی: "بە دانانەوەی حەوت بۆمبی چێنراو، ماڵی ئەفسەران و کارمەندانی سوپای عێراق، نووسینگەی پشکنینی گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوەتە ئامانج بەھۆیانەوە چەند کەسی مەدەنی برینداربوون."
سەرچاوەکە روونیکردەوە ئەو بۆمبانە لەبەردەم ماڵی ئەفسەرانی سوپا چێنراون لەگەڕەکی گۆڕەپانی ئاھەنگەکان لە باشووری شاری کەرکوک و زیانی گیانییان نەبووە.
لەھەمان کات پێنج بۆمبی دیکە لەبەردەم ماڵی کارمەندانی سوپای عێراق لەگەڕەکی عەسکەربی، مەمدودە، عروبە تەقینونەتەوەو لەئاکامدا منداڵێک و دایکی بە سووکی بریندار بوون. ھەروەھا بۆمبێک لەبەردەم ماڵی پشکێنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەقیوەتەوە تەنیا زیانی ماڵی لێکەوتووەتەوە.