دیاربەکر
سەرۆكی لقی شارۆچكەی پیرانی پارتی داوای ئازاد ئەرجان ئاڵپئەرسەلان کە شەوی رابردوو لە لایەن چەند چەکدارێکەوە رفێنرابوو، سهیارهكهی لە گوندی ھەریداندا دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ فەرمانداریەتی جەندرمەی ناوچەکە.
فەرھاد ئاڵپئەرسەلانی برای ئەرجان ئاڵپئەرسەلان گوتی: "دوێنێ شەو کاکم پەیوەندی پێوە کردم و گوتی لە لایەن پەکەکەوە رفێنراوم و رەوشم باشە. بەڵام دواتر تەلەفۆنەکەی داخرا و جارێکی دیکە نەمانتوانی پەیوەندی پێوە بکەین."
فەرھا ئاڵپئەرسەلان ھەروەھا ئەو ھێرشانەی شهرمهزار كرد كه گوتی دەکرێنە سەر ئەندامانی ھوداپار.
فاتمە ئاڵپئەرسەلان ھاوسەری ئەرجان کە دایکی شەش منداڵە؛ دوای رفاندنی ھاوسەرەکەی، کاری بووەتە گریان.
عەزیزە ئاڵپئەرسەلان دایکی ئەرجانیش گوتی: "کوڕم خراپی بۆ ھیچ کەس و لایەنێک نەبووە، بۆچی رفاندوویانە، ئەرجان تەنیا نوێژی دەکرد و سەرقاڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی منداڵەکانی بوو، داوا دەکەم کوڕەکەم ئازاد بکەن و ھیچی دیکەم ناوێ."