سلێمانی
سەرەتا کەسوکاری قوتابیان لەبەردەم خوێندنگەی دیاری کۆبوونەوە، دواتر چونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و خۆپیشاندانییان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران نیگەرانی خۆیان لەگواستنەوەی شوێنی خوێندنگەکەی رۆڵەکانیان بۆ خوێندنگەیەکی دیکە لەگەڕەکێکی دەرەوەی شاری سلێمانی پیشاندا و باسیان لەوەکرد شوێنی خوێندنگەکە دوورەو ھیچ خزمەتگوزارییەکی تێدا نییە.
بەڕێوەبەری خوێندنگەکەش بۆ AA گوتی: "خوێندنگەکەمان عەرەبییە و ٩٠٠ قوتابیمان ھەیە، لەماوەی ئەو دوو مانگەدا ٣ جار شوێنی خوێندنگەکەمان گواستراوەتەوە و بۆ جاری چوارەم دەمان گوازنەوە بۆ جێگایەکی دیکە کە لەناوشار دوورە و کێشەمان بۆ دروست دەبێ بەتایبەت لە ھاتوچۆ."
بەڕێوەبەری پەروەردەی مەڵبەندی سلێمانی کەمال نوری گوتی: "بەھۆی نەبونی جێگاوە بڕیاری گواستنەوەی ئەو خوێندنگەیە دراوە و دەبێ قوتابیانی ئەو خوێندنگەیە بچنە ناو بینای خوێندنگەی نیشتمان لەگەڕەکی ئاوارەکانی ڕاپەڕین."