موسڵ
بهپێی ئهو زانیاریانهی ئاژانسی ئانادۆڵو دهستی كهوتووه، له 18ی كانوونی دووهمهوه تا ئێستا شهڕی كۆڵان به كۆڵان لهنێوان هێزهكانی پێشمهرگه و تیرۆریستانی داعش بهردهوامه. تیرۆریستانی داعش بهو نیشانشكێنانهی (قەناس) لهنێو بیناكاندا جێگیری كردوون و تۆپی هاوهن ههوڵی دهركردنی هێزهكانی پێشمهرگه دهدات و هەندێک جاریش هێرشی هێزەکانی داعش بە هاوەن، دەبێتە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لای هێزەکانی پێشمەرگە.
هێزەکانی پێشمەرگەش بەو چەکە تازانەی کە لەلایەن هاوپەیمانێتی دژی داعش بە فەرماندیی ئەمریکا بۆیان رەوانە کراوە، رووبەڕووی داعش دەبنەوە و فڕۆکەکانی جەنگیی هاوپەیمانانیش لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆردومانی داعش دەکەن. بەڵام هێشتا نەتوانراوە چەکدارانی داعش لە ناوەراستی شارەکە پاشەکشەیان پێ بکرێت.
بەهەزاران بینای ناو شنگال داڕماوە و بەکەڵکی ئەوە نەماوە کە جارێکی تر بەکار بهێنرێت، هەرچی شنگالی کۆنە کە لە قەڵا و دیوارەکانی پێکهاتووە و ئێستا لەدەستی پێشمەرگەدایە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و کەسانی مەدەنی بەتەواوی شارەکەیان چۆڵ کردووە و پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر کراون. هەرچی ئێزدییەکانیشە، داوا لە هەرێمی کوردستان و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، ناوچەکەیان ئازاد بکەن.
عەمید هاشم سیتەیی فەرمانداری بەرەی شنگال لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە "ناوبەناو دەنگی تەقە کردن دەبیسترێت و بەهۆی هێرشی هاوەنی چەکدارانی داعشەوە ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک شەهید بووە و ٤ ی تریش بریندار بوون".
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ناوچەیەی ئەوان بەدەستیانە لەسەدا ٣٠ ی کۆی ناوچەکەیە و شوێنی ستراتیژی و بەرزاییەکانی شنگالە کە ئەوەش واتای ئەوەیە شنگال بەدەست پێشمەرگەوەیە و بەو جۆرە باس لە شەڕی ناو شنگال دەکات.
هاشم سیتەیی گوتی: "شەڕ لە شنگال بە سێ جۆر بەردەوامی هەیە. یەکەمیان بۆردومانەکان و دووهەمیان بەهۆی نزیکی لایەنەکان لەیەکەوە، نیشانشکێنەکان کە زیانی زۆر بەلایەنی بەرامبەر دەگەیەنن. سێهەمینی، ناوبەناو ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین بۆ سەر ئەو خاڵانەی بەگرنگیان دەزانین. هەتائێستا زانیاری وردمان لەبەردەستدا نییە دەربارەی قوربانییەکانی ناو پێشمەرگە. بەڵام رۆژانە لانی کەم ١٥ چەکداری داعش دەکوژین لە ناوچەکەدا. هاوکات نابێت کاریگەریی رۆڵی بۆردومانی فڕۆکەکانی جەنگیشمان لەبیربچێت کە زیانێکی زۆر بە جموجۆڵەکانی داعش دەگەیەنن.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان پلانیان ئامادەیە بۆ رزگار کردنی شنگال و چاوەرێی فەرمانی سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی دەکەن.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە نەک تەنیا بۆ شنگال بەڵکو پلانی تۆکمەیان هەیە بۆ ئازاد کردنی تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان کە لەژێر دەستی داعش دایە و باس لەوەش دەکات کە ئەگەر فەرمانی ئازاد کردنی بدرێت، ئەوا بە ئاستەنگیش بێت شنگال ئازاد دەکەن.
چەکدارانی داعش دوای داگیر کردنی موسڵ لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ دا هێرشیان کردە سەر شنگال و نزیەکی ٤٠٠ هەزار ئێزدی لەناوچەکە کۆچیان کرد و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت. دواتر لە ١٨ ی شوباتی ٢٠١٥ دا هێزەکانی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی زۆر ناوچەی سەر بە شنگالیان کرد بەڵام بەتەواوی ئازادیان نەکرد. نزیکەی دوومانگە شەڕو پێکدادانی دوو لایەنە بەردوامە.