شەوی چوارشەممە لە شاری هەولێر، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر بارەگای مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی و لە ئاکامدا پاسەوانێکی ئەو بارەگایە کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ئەو پاسەوانە بە ناوی قاسم عەزیز، لە گۆڕستانی بێرکوت لە شاری ھەلێر بەخاكسپێردرا.
کاربەدەستانی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێن، چەکدارانی هێرشبەر ژمارەیان سێ کەس بووە و ویستوویانە پاسەوانەکە چەک بکەن، ئەویش بۆ ماوەی پێنج خولەک رووبەڕوویان بۆتەوە و بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە.