كۆبانێ
چەكدارانی داعش لە بەرەبەیانەوە بە چەكی قورس و زرێپۆش و تۆپ لە ھێرشكردنە سەر كۆبانێ بەردەوامن.
یەكینەكانی پاراستنی گەل تا ناو كۆڵانەكانی شار کشانەوە بەھۆی ھێرشەكان بە تۆپ و زرێپۆش، دوكەڵ لە كۆبانێوە بەرزدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو وەریگرتووە، ھێزە چەكدارەكانی سەر بە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ھەموو ھێزێکییەوە ھەوڵی بەرگریكردنی كۆبانێ دەدا لە دژی داعش.
خەڵكی ناوچەكە لەسەر چڕبوونەوەی ھێرشەكان پەنا بەرەو سنووری توركیاوە دەبەن.
بە ھەزاران خەڵكی كۆبانێ بۆ توركیاوە دەپەڕنەوە و دەنگی پێكدادان و چەكەكان لەودیو سنوورەوە دەبیسترێ و دوكەڵ لە كۆبانێیەوە بەرزدەبێتەوە.
كۆبانێ ماوەی 19 رۆژە رووبەڕووی ھێرشەكانی داعش بووەتەوە لە سێ قوڵەوە. تەنیا باکوور نەبێ کە سنووری تورکیایە.