بەیروت
ئینان ئۆزیڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، رایگه‌یاند ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌عاته‌كانی به‌یانی له به‌یروت فڕۆكه‌وانێكی تورك و هاوكاره‌كه‌ی رفێندراون كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی توركیانه گووتی:" هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كمان كرد به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی رفێندهران".
ئۆزیڵدز له لێدوانێكی بۆ AA:" به گوێره‌ی زانیاریه‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركیا دوای ئه‌وه‌ی رێبوار له ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ به‌یروت ده‌گوازێته‌وه، به پاسێكی سه‌ر به فڕۆكه‌خانه به‌ره‌و هۆتێلی حه‌وانه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگا، چه‌ند چه‌كدارێك پاسه‌كه راده‌گرن، فڕۆكه‌وان و هاوكاره‌كه‌ی دهڕهفێنن. ناسنامه‌ی رفێنه‌ران دیارنیه. په‌یوه‌ندیان به ئێمه نه‌كردووه".
ئۆزیڵدز، له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ده‌ڵێ:" دوای رووداوكه یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسان كرد، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی رفێندهران هیچ زانیاریه‌كمان نیه".
به گوێره‌ی زانیاریه ئه‌منیه‌كانی لوبنان فڕۆكه‌وانه‌كه ناوی موڕاج ئاكپناره، جێگره‌كه‌شی موڕاد ئاغاجه.
له رابردووش له لوبنان سه‌رمایه‌داری تورك ئایدن توفان و شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر عه‌بدولباست ئه‌سڵان رفێندرابوون.