مەخمور
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له بهرهكانی شهڕی نێوان هێزی پێشمهرگه و چهكدارانی داعش له مهخمور گوتی: "پێشمەرگەکانی کوردستان بە ورەیەکی بەرزەوە دەستیان بەهیرشکردن کردووە و سەرەتا بە چەکی قورسی قەزای مەخموریان بۆردومان کردووە و بەنیازن بچنە ناو قەزای مەخمورەوە."
پەیامنێری ئاژانسی ئاندۆڵو ههروهها گوتی: "پێشمەرگە و پەکەکە بەیەکەوە دەستیان بەهێرش کردووە و بەپێی زانیارییەکان کەمپی مەخمور کۆنترۆڵ کراوە و هەردوولا لەبەرنامەیان دایە و ئەو ناوچانە لەدەستی داعش دهربهێنن."
دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەری قەزای مەخمور کشانەوە، شەڕ و پێکدادان بەچەکی قورس ناوە ناوە رووی داوە، قەزای مەخمور کە کوردنشینن ٦٠ کیلۆمەتر کەوتۆتە رۆژئاوی هەولێر.