پێشخابوو
کاربەدەستانی خاڵی سنووری پێشخابوور ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ AA گوتیان، رۆژانە ھەزارو ٥٠٠ کەس لەکوردستانی سوریاوە دەێنە ھەرێمی کوردستان.
چەند پەنابەرێکی خەڵکی شاری قامیشلی لەکاتی پەڕینەوەیان لەخاڵی پێشخابوور قسەیان بۆ AA کردو گوتیان " ھێشتا شەڕو تێھەڵچوونی زۆر لەناوچە کوردییەکان بەردەوامە، ھەروەھا ئەو خەڵکانەی لەو شارانە ماون لەدۆخێکی تەواو خراپدان، بێبەشن لەخزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوەو کارەبا"
ھەرکاتێ پەنابەران بەزەحمەتییەکی زۆر دەگەنە ھەرێمی کوردستان، بەپاس دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئاوارەکان لەپارێزگاکانی دھۆک و ھەولێرو سلێمانی.