شەنگال
بە ھوێ رووداوەکانی ئەو دواییە لە عێراق ھەزاران کەس لە ناوچەکانی موسل و جەلەولا و تەلەعفەر کۆچیان کردووە و روویان کردۆتە ھەرێمی کوردستان، لە ناوچەی شەنگال کۆچبەران شیعە و تورکمانن و لە تەلەعفەر ھەڵاتوون، کوردەکانی شەنگال سەرەرای نەبوونی خزمەتگوزاریی پێشوازییەکی گەرم لەو کۆچبەرانە دەکەن و ئێستاش زۆربەیان لە نێو خوێندنگە، مزگەوتەکان و حوسێنییەکانی ئەو دەڤەرە دەمێننەوە.
بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال سەربەست باپیری سەبارەت بە روشی ناوچەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەر لە یەکەم رۆژی کە سوپای عێراق ناوچەکەی بە جێ ھێشت، ھێزەکانی سوپای عێراق لە تەلەعفەر یەکەم ناوچە بوو کە بۆ چەند سەعاتێک لە بەرانبەر داعش شەڕی کرد، ھەر لە سەرەتا ئێمە پەیوەندیمان بە ھەر دوو لایەنی شیعە و سوننەم کرد کە پارێزگاری لە تەلەعفەر بکەین بۆیە ئەزموونی پێشوترمان نیشانمانداوە کە سوننە و شیعە لە ٢٠٠٣ تا ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار کەسیان لە یەکتر کوشتووە و ئێمە دلنیا بووین کە ئەگەر داعش دەست بە سەر تەلەعفەردا بگرێت ئەوا دەبێ ھەموو شیعەکان لەو شارە دەربچن."
ھەروەھا گوتی:" ئەگەر دەسەلاتی تەلەعفەر رادەستی کورد کرا با ھەر دوو لایەنی سوننە و شیعە بێ زەرەر دەبوون بە ھوێ ئەوەی لە تەلەعفەر لە سەدا ٦٠% سوننەن و لە سەدا ٤٠یش شیعە، ھەر دوولا ناتوانن یەکتر قبول بکەن و لە پەیامی ئێمە بۆ نووسینگەی مالیکیش وەلامیان داینەوە کە ئەگەر ئیسرائیلیش بێتە تەلەعفەر با کورد نەیەتە نێو تەلەعفەرەوە."
لە بارەی پرسی داعش لەو ناوچەیە کێن باپیری دەلێ" داعش تەنیا خەڵکی ئەو ناوچەیەن واتە لە ھەر ناوچەیە کە داعش لەوێ خەڵکی ئەو ناوچە خۆیانن".
سەربەست باپیری دەلێ "پاش ھەڵاتنی سوپای عێراق و ھاتنەوەی داعش بۆ ناوچەی تەلەعفەر، سوپا و خەڵک ھەموویان پەنایان بۆ ئێمە ھێنا و ئێمەش لە سەر داوای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پەنامان دان، ھەموو ئەو کەسانەی لە و ناوچەیە کۆچیان کرد. ھەر چەندە لە شەنگال خزمەتگوزاریی زۆر کەمە بەھوێ ئەوەی حکومەتی عێراق ھیچ پێداویستیەک بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە و خزمەتگوزارییەکانی ھەرێمیش نەگەیشتوون، بەڵام سەرەرای ئەوەش خەڵکی شەنگال پێشوازییەکی برایانە لەو کۆچبەرانە دەکەن بە جۆرێک ھەر خێزانێکی شەنگالی چەند خێزانێکی تەلەعفەری بردووەتە ماڵی خۆی و ئەوانەی دیکەمان بە سەر مزگەوت و خوێندنگەکان دا دابەش کردووە."
باپیری دەلێ: "لەو ماوەیەدا ئێمە داوامان لە رێکخراوەکانی مافی مرڤ کردووە و ئەوانیش بە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم یارمەتییەکانی خۆیان بۆ ئێمە ناردووە، ئێمەش لیژنەیەکمان داناوە تا بتوانین بە باشترین شێواز یارمەتییەکان بەسەر کۆچبەراندا دابەشکەین و لە وانە ھەندی یارمەتی لە تورکیاوە ھاتوون ئەویش لەرێی رێکخراوەکانی قزل ئای تورکی و IHH بوون. ھەروەھا لە سەر داوای سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی لە چەند رۆژی رابردوو ئێمە کەمپێک بۆ کۆچبەرانی تەلەعفەر دروست دەکەین و چارەسەری ئەو باردوخە دەکەین."
لە بارەی بە جێ ھێشتنی ھەندی کۆچبەر لە شەنگال گوتی: "لە شەنگال زیاتر لە ٥٠ ھەزار کۆچبەر ھەن لەوانەیە ژمارەیەکی زۆر کەم لەو کۆچبەرانە کە دەولەمەند بوونە یا سەر بە حزب و لایەنەکی سیاسی بووبن بۆ شارەکانی دیکە رۆیشتبن."
خزر سلێمان لە لیژنەی دابەشکردنی یارمەتیەکان بۆ ئاژانسی نانادۆڵو گوتی: "زیاتر لە ٩ ھەزار خێزان لە تەلەعفەر روویان کردووەتە شەنگال و ئەو ژمارەیە زیاتر لە تاقەی قەزای شەنگالدایە، باردوخیان لە رووی مرۆییەوە لاوازە، ئەوانە لە بواری تەندروستی لەشیان ،ئاوی خواردنەوە زۆر باش نییە و ئەویش ئێمە تەنیا یەک نەخۆشخانەمان ھەیە. ھیوادارین ئەو کێشانە لە رێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە باشتر بکرێن لە بەر ئەوەی تائێستا حکومەتی عێراق ھێچ خزموتگوزارییەکی نەداوەتە قەزای ئێمە."
بەرپرسی رێکخراوی قزلئای تورکی مەتین یامان لە شەنگال بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نزیکەی ٢٠ رۆژە ئێمە لە شەنگالین لە نێو ئەو کۆچبەرانەین ئێمە تا ئێستا ٢٠ ترێلە یارمەتیمان لە تورکیا بۆ ھەموو عێراقیەکان ھێناوە کە ١٣ یان بۆ شەنگال ھاتوون بەھوێ ئەوی خەڵکی کۆچبەر لێرە زیاتر پێویستی بە یارمەتی ھەیە و ھەروەھا لەو ناوچەیە بەرپرسانی کورد زۆر یارمەتی ئێمەیان داوە. لێژنەیەکیان دامەزراندووە و ھەموو یارمەتیەکان بە سەر خەڵکی تەلەعفەردا دابەشدەکەن."