Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
نیویۆرك - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7،8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كامچاتكا باكووری خۆرهه‌ڵاتی رووسیای هه‌ژاند.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ریای بێرینگ و كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كامچاتكا روویداوه كه توندیەکەی 7،8 پله بووه لەسەر پێوەری رێختەر.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر رووبه‌ری 200 كیلۆمەتر لە ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چه‌ند بوومهلهرزهیهكیش دوای بوومەلەرزە سەرەکییەکە ناوچه‌كه‌یان هه‌ژاندووه كه یه‌كێكیان گوڕه‌كه‌ی 5،2 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.