ئورفە
شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش و یەكینەی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی بەردەوامە و بهم هۆیهوه ماوەی دوو رۆژە خەڵكی ناوچەكە بەرەو توركیا كۆچبهر دهبن.
ئاوەرەكان كە ژمارەیەكی زۆریان ئافرەت و منداڵن، گەیشتنە شارۆچكەی سروجی سەر بە پارێزگا ئورفا. بەشێك لەو ئاوارانە لەلای خزم و كەسوكارانیان و بەشێكی دیكەیان لە قوتابخانەكان نیشتهجێبوون.
پێداویستییەكانی ئاوارەكان وەكو خۆراك و شوێن لەلایەن بەرپرسانی سەر بە حكومەتی توركیا و رێكخراوە ھاوكاریخوازهكان دابین دەكرێن.