İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
قه‌یسه‌ری - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری کرد له نوێژی جهنازی ئه‌حمه‌د حه‌مدی گوڵ، باوكی 11ـه‌مین سه‌ركۆماری توركیا عه‌بدوڵڵا گوڵ كه له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردبوو.
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له نوێژی جهنهزهی باوكی 11ـه‌مین سه‌ركۆماری توركیا، عه‌بدوڵڵا گوڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی شاری قه‌یسه‌ری كرد.
نوێژی جه‌نازه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا، پرۆفیسۆر دکتۆر محه‌مه‌د گۆرمهزهوه ئه‌نجامدرا.
له پاڵ ئه‌ردۆغاندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قارەمان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو به‌شداریان له نوێژه‌كه‌دا كرد.