Sangar Hamad Azeez
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
ئەمڕۆ یادی ' ئیسرا و میعراج'ە و ئەمەش دوو ڕووداوی مەعنەوین کە لە یەک شەودا بە سەر محەمەد پێغەمبەری ئیسلام دروودی خودای لێبێت ھاتوون و تێیدا ئەو پێغەمبەرە لە مەککەوە ڕۆیشتووە بۆ ئەقسا و لەوێوە بۆ ئاسمانەکان.
زانایانی ئایینی بۆچوونی جیاوازییان هەیە لهسهر دیارى كردنى ئهو شهوهى ئهم موعجیزهیه تێىدا رووى دا، بهڵام ئهوهى بهناوبانگه ئهوهیه كه له شهوى ٢٧ى مانگى رهجهب دا رووى داوه.
ئیسرا بریتیە لە سەفەری مەعنەویی شەوانەی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککەوە بۆ قودس. ئەم گوێزانەوەیە لە قورئانی پیرۆز لە سوورەتی ئیسرادا باسی لێوە کراوە. بەشێک لە دەقی ئایەتەکە بە کوردی ئەمەیە. "پاک و بێسووچە ئەو کەسەی کە بەندەکەی خۆی بە ئیسرا لە شەودا لە مزگەوتی حەرامەوە برد بۆ مزگەوتی ئەقسا، کە دەورەکەیمان پیرۆز کردوە، تا ھەندێک لە نیشانەکانی خۆمانی پێ پێشان بدەین".
میعراج بریتییە لە بەرزەوە بوونی پێغەمبەر بەرەو ئاسمانەکان بە بوراق لەگەڵ جبریلدا. محەمەد درودی خودای لێبێت لەم سەفەرەدا لەگەڵ خودای گەورە قسەی کرد و چاوی بە کۆمەڵێک لە پێغەمبەران و فریشتەکان کەوت، هەروەها لەم شەوەدا نوێژ لەسەر موسوڵمانان فەرز کرا. باسی میعراج لە قورئاندا نەھاتووە و لە حەدیسەوە وەرگیراوە.