Yunus Keleş
15 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
ئاكرێ - AA
هاتنی به‌فری زستانه گه‌شتیاران له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشووری عێراق بۆ ده‌ڤه‌ری ئاكرێ راده‌كێشێ و ئاكرێش به دیمه‌نه جوانه‌كانی و خواردنه تایبه‌تیه‌كانی پێشوازییان لێده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئاكرێ له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جیاده‌كاته‌وه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی نێوان چیاكانه كه وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌لێن به تایبه‌تی له كاتی به‌فر باریندا دیمه‌نێكی ناوازه به شاره‌كه ده‌به‌خشێت.
ئه‌حمه‌د یونس خه‌ڵكی به‌رده‌ره‌ش ده‌وروبه‌ری ئاكرێ بوو كه وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌كه كردبوو، ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به‌فرباریندا دیمه‌نی ئاكری ببینێ و گوتی: "دیمه‌نی ئاكرێ له كاتی زستاندا زۆر جوانه و خه‌ڵكی ئێمه زۆر حه‌زیان لێیه‌تی. له هه‌موو شوێنێك دێن بۆ ئاكرێ. تایبه‌تمه‌ندی ئاكرێ ئه‌وه‌یه كه سه‌نته‌ری شاره‌كه زۆر زیاتر له ده‌روربه‌ری به‌فر ده‌یگرێته‌وه و بۆیه گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ یاریكردن و وێنه‌گرتن تێدا".

ئه‌و گوتیشی: "به‌فری ئه‌مساڵ جیاواز بوو له ده‌ساڵی رابردوو و به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ی كه به‌فر باری هه‌موو رێگه‌كانی چوونی ئاكرێ گیرا".
نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كه رێگر نه‌بوو له‌و خێزان و منداڵانه‌ی كه حه‌زیان له یاری له‌ناو به‌فردا هه‌بووه و ئه‌وان به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یانگوت كه "له داوێنی چیای ئاكرێ به‌فری كۆده‌كه‌ینه‌وه بۆ خواردن له‌گه‌ڵ دۆشار ده‌یبه‌ینه‌وه. به‌فر ده‌به‌ین بۆ دراوسێكانمان. منداڵه‌كانیشمان هێناوه بۆ یاریكردن له‌ناو به‌فردا".
قاسم سه‌عید ئاكرێی كه خۆی دانیشتوی هه‌ولێر بوو به سه‌ردانێك هاتبووه ئاكرێ، ئه‌و گوتی: "زستانی ئاكرێ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به‌فر كه باری ده‌كه‌وێته ناو شار و هه‌بوونی به‌فر جوانییه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌داته شاری و خه‌ڵكی ده‌روبه‌ری هه‌موو سه‌ردانی ده‌كه‌ن".
ئه‌و گوتیشی كه "ناوبانگی ئاكرێ ئه‌وه‌یه كه شارێكی ناو چیایه و به خواردنی قه‌لیه‌ی ئاكرێ به‌ناوبانگه و تا دێینه ئێره ده‌چین بۆ خواردنی ئاكرێ و هه‌روه‌ها خواردنی دیكه‌شی هه‌یه كه له وه‌رزی زستاندا ده‌خورێ وه‌ك شّلمن و گیزمن و سه‌روپێ كه له زستاندا زۆر ده‌خورێ".
به گوته‌ی قاسم سه‌عید گهشتاریێكی زۆر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و بگره له باشووری عێراقیش سه‌ردانی ناوچه‌ی ئاكرێ ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی به‌فر و سارد و سه‌رمای زستان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش باسی گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن و سه‌ڕه‌رای ئه‌وه پێشوازی له جیاوازی وه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نایشارنه‌وه كه گرفته‌كان وا ده‌كات كه ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یان بۆ سه‌خت بێت.

موحسین ئیبراهیم كه دانیشتووی گوندی سوسنای ده‌ڤه‌ری ئاكرێیه گوتی، "له زستاندا به‌فرێكی زۆر له ئاكرێ ده‌بارێ و كێشه‌ی سوته‌مه‌نیمان هه‌یه له ئاكرێ له‌و كاته‌دا. ژیان سه‌خت ده‌بێت و به هه‌موو شێوازێك خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان و كۆڵان و ناو بازار ده‌بین و هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه رێگه‌كان له‌و كاته‌دا نه‌گیرێ و خه‌ڵك یارمه‌تی حكوومه‌تیش ده‌ده‌ن له پاككردنهوهدا".
ئه‌و گوتیشی، "گه‌شتیارێكی زۆر له‌كاتی به‌فربارین و نه‌ورۆزدا سه‌ردانی ئاكرێ ده‌كه‌ن و چونكه شارێكی كۆنه و زۆر جوانه".
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مێر مندالێكی خه‌ڵكی ئاكرێ بوو كه به ده‌م گۆرانی گوتنه‌وه خۆشحاڵی خۆی له به‌فر بارین ده‌رده‌بڕی، ئه‌و گوتی بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بینێ به‌و راده‌یه به‌فر له شاره‌كه‌ی ده‌بارێ و ساڵانی پێشوو ئه‌وه‌نده نه‌بووه.