Ali Makram Ghareeb
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2023
كه‌ركووك-AA
بەشێک لە پردی داقوق کە دەکەوێتە سەر رێگای کەرکووک-بەغدا كه درێژترین پردی وڵاته‌كه‌یه، بەهۆی ئەو لافاوەوە کە له ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ درووستبووه، داڕما.
بەڕێوەبەری فه‌رمانگه‌ی رێگاوبان و پردەکانی کەرکووک، قاسم حەمزە له‌وباره‌یه‌وه بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو دوا.

قاسم حەمزە ئاشكرایكرد، بەشێک لە پردی داقوق کە ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای کەرکووک- بەغدا لە باشووری شاری کەرکووک داڕما، بەهۆی ئەو لافاوەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕدا درووستبوو.
باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر پرد لەسەر ئەو رێگایەن کە باسی لێوە دەکرێت، به‌ڵام پردی داقوق کە دەکەوێتە شارۆچكه‌ی داقوق و درێژییه‌كه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تره و درێژترین پردی عێراقه، پردێكی ئێجگار گرنگە.

بەڕێوەبەری فه‌رمانگه‌ی رێگاوبان و پردەکانی کەرکووک تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پردی دوو سایدی داقوق لەسەر ٢٣ پایه درووستکراوە، بەهۆی ئەو بارانه زۆرەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا باریوه، بووه‌ته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوەکە و لە ئەنجامدا پێنج پایه‌ی بەشی یه‌كه‌می پرده‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئاشكراشیكرد، له ئه‌نجامی زیانبه‌ركه‌وتنی پایه‌كاندا، به‌شێكی پرده‌كه داڕماوه و به‌وهۆیه‌وه تێپه‌ڕینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی باری قورسیان پێیه، به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا راگیراوه.