Hasan Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
کاستامۆنو - AA 
جوتیاری نەمسایی، کێرت کڵەکنەر، لەچوارچێوەی گەشتەکەی بە سەرانسەری ئەورووپادا کە سێ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە، گەیشتە پارێزگای کاستامۆنوی تورکیا.
کێرت کڵەکنەری تەمەن ٦٠ ساڵ کە لە نەمسا بە پیشەی جوتیارییەوە سەرقاڵە، لە مانگی نیسانی رابردوودا بڕیاریدا دەست بە گەشتێک بە ئەورووپادا بکات.
کڵەکنەر بە تراکتۆرەکەی و ئەو کەرەڤانەی کە تراکتۆرەکە رایدەکێشێت، ملی رێگەی گەشتەکەی گرتووە و هەریەک لە ئەڵمانیا، پۆڵەندا، لیتوانیا، ئایسلەندا، رووسیا، سلۆڤاکیا، هەنگاریا و رۆمانیا گەڕاوە و گەیشتووەتە تورکیا.
ئەو جوتیارە نەمساییە، لە شارۆچکەی هانۆنو سەر بە پارێزگای کاستامۆنو بەمەبەستی پشوو وەرگرتن لایداوە و پلانی هەیە بەدرێژایی گەشتەکەی ١٤ هەزارو ٥٠٠ کیلۆمەتر رێگا ببڕێت.
کێرت کڵەکنەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد بە درێژایی کەناراوەکانی دەریای رەشدا ملی رێگە دەگرێت و لەوێوە دەچێتە جۆرجیا، لەویشەوە بە کەشتی بۆ شاری ڤارنای بولگاریا دەپەرێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە نەمسا.
کڵەکنەر تیشکی خستەسەر ئەوەی تا ئێستا هەشت هەزارو ٢٠٠ کیلۆمەتر رێگەی بڕیوە و پەسنی خواردنی تورکیاشی کرد بە زۆر بە تام و چێژن.
ئەو دوای ماوەیەک لە پشوودان لە شارۆچکەکە دەستی بە گەشتەکەی کردەوە.