Esat Fırat
17 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
قودس - AA
خێزانى بايوودى فەڵەستينى، لە ١١ى تەمووز كچێكيان لە دايك دەبێت كە دەكاتە هەمان رۆژى گۆڕینی ئاياسۆفيا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت ، بۆيە كچەكەيان ناوى ئاياسۆفياى لێدەنێن.
حەسەن بايوودى باوك، لە ماڵى خۆيان لە گەڕەكى كەفرعیقاب لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، بەهۆى كردنەوەى ئاياسۆفيا وەكو مزگەوت لەسەرەتادا پيرۆزبايى لە سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و هەردوو گەلى تورک و فەڵەستين كرد و گوتى "لەسەر خێر دەبێت".
بايوود، ئاماژەى بەوە كرد كە وەكو خێزان زۆر خۆشحاڵ بوون بە كردنەوەى ئاياسۆفيا بەڕووی پەرستش و گوتى، "ئێمەش وەكو دەربرينێك بۆ ئەو خۆشييە ئەو كچەمان كە تازە لە دايكبووە ناومان لێنا ئاياسۆفيا. زۆر سوپاس بۆ خودا".
بايوود، گوتيشى، "ژيانەوەى ئاياسۆفيا، موژدەيەكە بۆ ئازادكردنى مزگەوتى ئەقسا، خاكەكانمان و سەرجەم موسڵمانان".
حەسەن بايوود، هيواى ئەوە خواست كە كچەكەى "بەناويەوە گەورەبێت" و ببێتە مرۆڤێكى بەسوود و گوتى، "داوام لە خواى گەورەيە ئەوەیە بە دروستى گەورەبێت و قورئانی پیزۆر لەبەربکات".