Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، مورات یڵماز رایگه‌یاند، رۆژانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار منداڵ بێ باوك و دایك ده‌بێت و ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه ده‌كاته سێ ملیۆن و 500 هەزار منداڵی بێ‌ناز.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، مورات یڵماز رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ساڵی 2015، نزیكه‌ی 400 ملیۆن منداڵی بێ‌ناز له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
مورات یڵماز گوتی: "نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین و بێ به‌رگریی په‌راوێزخراون بۆ مافیاكانی بازرگانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و له‌شفرۆشی و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، راشیگه‌یاند، رۆژانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار منداڵ بێ باوك و دایك ده‌بێت و ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه ده‌كاته سێ ملیۆن و 500 هەزار منداڵی بێ‌ناز و گوتی: "به‌داخه‌وه له‌وه‌یش خراپتر ئه‌وه‌یه كه له جیهاندا هه‌وڵێك نابینرێت بۆ باشتركردنی ژیانی منداڵانی بێ‌ناز".
یڵماز گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر وڵاتی بێنازان بنیاتبنێیت، دوای چین و هیندستان زۆرترین دانیشتوانی ده‌بێت".
جه‌نگ یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بێنازبوونی منداڵان و له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا له سووریا، به‌هۆی جه‌نگه‌وه یەک ملیۆن منداڵ بێنازبوون.