Fariq Faraj Mahmood
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
سلێمانی - AA
ساڵانه جووتیار و ئاژه‌ڵداره‌كان به چه‌ند شێوازێك خۆراك بۆ مه‌ڕوماڵات و مانگاكانیان بۆ وەرزی زستان دابین ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و جۆره خۆراكانه پێی دەگووترێت گزره، كه پێكهاتووه له گیای سه‌وز و به ئامرازی كهرهنتو ده‌یبڕن و وشكی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یكوتن وههڵیدهگرن بۆ زستان.

لەمبارەیەوە ئازیز تۆفیق قادر ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ ئاژه‌ڵدار به‌ده‌م چهكوشكاریی تیژكردهوهی كهرهنتوهكانهوه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:
"به‌م ئیشه ده‌ڵێین گیا دورین ساڵانه له‌م كاته‌دا ده‌یبڕین پێش ئه‌وه‌ی وشك ببێت به كهرهنتو ده‌یبڕین و كۆیده‌كه‌ینه‌وه به مه‌ڵۆ و پاشان وشك ده‌بێت و كۆی ده‌كه‌ینه‌وه پێی ده‌ڵێین تارم و پاشانیش به هه‌باشه ده‌یكوتین و یان له كایه‌ن یان له شلیف كۆی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئازیز تۆفیق قادر گوتیشی: "هه‌ندێک ئاژه‌ڵدار هه‌ن هه‌ر چوار وه‌رزه ده‌یده‌ن به ئاژه‌ڵه دابهستاكانین، به‌ڵام له گوند و ناوچه شاخاویه‌كان زیاتر هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستان و ئه‌م ئیشه ئێمه پێی ده‌ڵێن كهرهنتو گێڕان ئه‌مه ئیشێكی قورسه هه‌موكه‌س لێی نازانێت ئێمه هه‌ر له باوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ برا و كه‌سوكارمان به‌یه‌كه‌وه كهرهنتو ده‌گێڕین ئه‌مڕۆ لێره‌ین ره‌نگه سبه‌ی له ئیشی یه‌كێک له خزمه‌كانی ترمان بین چونكه به‌ته‌نها كهرهنتو گێڕان كارێكی سه‌خته و پێی رانه‌هاتوین".

ئەو هەروەها گوتی: "ناوبه‌ناو به سه‌رپێوه كهرهنتوهكه تیژ ده‌كه‌ینه‌وه به به‌رده زبره و به ده‌ستگاو چهكوشیش بۆی دا ده‌نیشین ده‌یكوتین بۆ تیژكردهوهی كه به‌وه‌یان ده‌ڵێین میراز، میرازكردنی كهرهنتوش بۆخۆی كارێكی قورسه و وردبینی و شاره‌زایی باشی ده‌وێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهرهنتو ده‌گێڕن میرازكردن شاره‌زا نین وه‌ستا هه‌یه زۆر له‌من باشتر شاره‌زایه".
شوێنی گیابڕینهكه له نزیك كەمپی باریكه نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت و وارماوا سه‌ربه پارێزگای سلێمانی-یه.