عه‌فرین... رۆژانه‌ی ژه‌مه خۆراكی گه‌رم بۆ 10 هه‌زار كه‌س دابینده‌كرێت
- چێشتخانه‌ی گه‌ڕۆكی وه‌قفی هاوكاریی مرۆیی (ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ) İHH، له شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، خواردن پێشكه‌شی خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌كه ده‌كات.
Ankara
عه‌فرین - AA
چێشتخانه‌ی گه‌ڕۆكی وه‌قفی هاوكاریی مرۆیی (ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ) İHH، له شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، خواردن پێشكه‌شی خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌كه ده‌كات.
له‌دوای كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی عه‌فرین له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، كاره‌كان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامه.
چێشتخانه‌ی گه‌ڕۆكی وه‌قفی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ İHH، رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ 10 هه‌زار كه‌سی سڤیل ئاماده‌ده‌كات.
چێشتخانه گه‌ڕۆكه‌كه كه دوێنێ ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ هه‌ر خێزانێك، به‌شی رۆژێكیش سه‌موونیان بۆ دابینده‌كات.
سوپای توركیاش له‌نزیكه‌وه له پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا سوپای توركیا و سووریای ئازاد 18ی ئازار ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرینیان كۆنترۆڵكرد.