Murat Ünlü,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
پاریس- AA
سبەی پێنجشەممە، ٧٠یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان لە رێوشوێنی ئەمنی تونددا دەست پێدەکات.
لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی کان کۆتایی هاتووە، رێوشوێنە ئەمنییەکان لەچوارچێوەی باری نائاساییدا بۆ ئاستێکی باڵا، بەرزکراونەتەوە.
لە شەقامی کرۆیسێ کە دەبێتە قەرەباڵغترین شەقامی شارەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا، نزیکەی ٤٠٠ ئینجانە و گوڵدانی گەورەی کۆنکرێتی دانراون.
هاوکات بۆ یەکەمجار چەک بەسەر پۆلیسە خۆجێییەکاندا دابەشکرا.
ئەمە جگە لەوەی ئەرکی پاراستنی وێستگەی شەمەندەفەری کان و فڕۆکەخانەی نیس، بە سەربازانی سوپا سپێردراوە و یەلەکی گولـلـە نەبڕیان بەسەردا دابەشکراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ٨٠ کەسی خۆبەخش، زانیاریی سەبارەت بە دۆخە گوماناوییەکان دەدەنە هێزەکانی پۆلیس و ٥٥٠ کامێرای چاودێریی شارەکەش بەردەوام تەماشا دەکرێن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ، ٢٠٠ هەزار کەس سەردانی شاری کان بکات.
لە شاری نیس کە تەنها ٣٣ کیلۆمەتر دوورە لە کانەوە، رۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٦ لە ئەنجامی هێرشێکدا کە لە رێگەی بارهەڵگرێکەوە ئەنجامدرا، ٨٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون. دانانی گوڵدان و ئینجانە کۆنکرێتییەکان بە تایبەت بۆ رێگرییکردنە لە ئەنجامدانی هێرشی لەوجۆرە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە فێستیڤاڵی کان دەست پێبکات و ماوەی ١٢ رۆژ بخایەنێت.