Selen Temizer,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
میواندارییكردنی په‌نابه‌ره ئه‌ورووپییه‌كان له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌نێویشیاندا له سووریا، یه‌كێكه له‌و راستییانه‌ی مێژوو كه وه‌بیرنایه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی كه له ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵات و وڵاتانی به‌ڵكان ده‌ژیان، له سه‌ختترین سه‌رده‌می جه‌نگه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن له داگیركاریی نازییه‌كان و سۆڤێت، له‌رێگه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و توركیاوه به‌ره‌و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆچیان كردبوو.
فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌ران و هاوكاریی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له ساڵی ١٩٤٢دا له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرێنرابوو، نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار ئه‌ورووپی له كه‌مپه‌كانی سووریا، میسر و فه‌ڵه‌ستین جێگیركردبوو.
ئه‌و ئه‌ورووپییانه تا كۆتاییهاتنی جه‌نگ له‌و كه‌مپانه مابوونه‌وه و له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ گه‌ڕابوونه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانویست.
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باسكرابوو، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و راستییانه‌ی مێژوودایه كه له‌بیركراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌لومه‌رجی كه‌مپه‌كان زۆر زۆر باشه، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ په‌نابه‌ران كراوه ناسنامه‌ی په‌نابه‌رێتییان دراوه‌تێ و له كه‌مپه‌كان جێگیر كراون.
هه‌زار و ٩٤٤ سڤیل كه له دوورگه‌كانی یۆنانه‌وه هاتبوونه ئه‌و كه‌مپه‌ی له حه‌له‌ب دروستكراوه باس له‌وه كراوه كه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی ته‌نانه‌ت له پێناو تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كڕینی شت رێگه‌یان پێدراوه بشچنه ده‌ره‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ١١٤ بۆ ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتی پۆڵه‌ندی له ساڵانی ١٩٣٩-١٩٤١ له كۆمه‌ڵكوژی نازییه‌كان و كه‌مپه‌كانی كاری یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران رایانكردووه و په‌نایان بردۆته به‌ر ئێران به‌ڵام حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا به توندی دژی پێشوازیكردن له‌و په‌نابه‌رانه له‌و وڵاته وه‌ستاوه‌ته‌وه.

- وێنه‌ی ژنانی سووری كه جلوبه‌رگ به سه‌ر منداڵه یۆنانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن
له مانشێتی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به ناوی "ئێره قودسه" له رێكه‌وتی ١١ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٢ وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ده‌بیندرێ ژنانی سووری جلوبه‌رگ به سه‌ر منداڵه یۆنانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی "خواردن و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا دابه‌شكرا كه وه‌ك په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه هاتوون بۆ سووریا".