Ferdi Uzun
11 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
ئایدن – AA
مارماسییهكان كه دوای ئه‌وه‌ی له كه‌نداوی سارگاسۆ له مه‌كسیك ده‌تروكێن بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانیان به‌شێوه‌ی كرمۆكه، زه‌ریا ده‌بڕن و نزیكه‌ی دوای سێ ساڵ له گه‌شت حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕن و ده‌گه‌نه ده‌ریاچه‌ی بافا له رووباری مه‌نده‌ره‌سی گه‌وره له ده‌ریای ئیجه، دوای ماوه‌یه‌ك له مانه‌وه، دیسانه‌وه له ناوچه‌ی ئاوه سازگارهكانهوه كۆچی پێچه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ زێدی هاتنه دونیایان.
ئه‌م مارماسییانه دوای تروكانیان له ٥٠٠ مه‌تر له‌ژێر ئاوی كه‌نداوی سارگاسۆ دواتر وه‌ك كرمۆكه سه‌رئاو ده‌كه‌ون و له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدا ده‌بن، دوای تێپه‌ڕین به زه‌ریادا ده‌گه‌نه ناوچه‌ی جه‌به‌لتاریق. ره‌نگی مارماسییهكان له جه‌به‌لتاریق بۆ جام و له ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش بۆ زه‌رد ده‌گۆڕێت. كاتێكیش به‌ته‌واوی ده‌گه‌نه قۆناغی ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌له بكه‌ن ده‌گه‌نه ده‌ریای ئیجه.
مارماسییهكان كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بۆ ژیان ناوچه‌ی ئاوه سازگاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، دوای ئیجه روو له ده‌ریاچه‌ی بافا ده‌كه‌ن.
مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندازیاریی به‌رهه‌مه ئاوییه‌كانی زانكۆی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س، پڕۆفیسۆر دكتۆر ده‌نیز چۆبان له‌مباره‌یه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "مارماسییهكان بۆ به‌رده‌وامیدان و نه‌بڕانه‌وه‌ی جۆره‌كه‌یان، شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕن. دوای ده‌ریاچه‌ی بافا له ده‌ریای ئیجه ده‌چنه ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌وێشه‌وه بۆ جه‌به‌لتاریق و له زه‌ریای ئهتڵهسیشهوه ده‌گه‌نه كه‌ناراوه‌كانی به‌رامبه‌ر. له راستیدا گه‌شتێكی زۆر ماندووكه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتر هه‌مان گه‌شت دیسانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".