Sabri Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
مووش - AA
ژنانی گونده‌كانی سەر بە پارێزگای مووش، بهئامادهكردنی نانی ته‌ندوور ئاماده‌كاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن.
فیكرییه پۆڵات دانیشتووی گوندی سۆغوجاكی سه‌ربه مووش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گونده‌كاندا به‌زۆری نانی ته‌ندوور ده‌خورێت و به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه ژنانی گوند كۆده‌بنه‌وه و نان دروست ده‌كه‌ن.
پۆڵات باسی له‌وه‌كرد كه بێ گوێدانه گه‌رمیی ته‌ندووره‌كه، ژنان نان بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌كه‌ن و گوتی،"ئه‌و خێزانانه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانیان زۆره، ناچارن 15 رۆژ جارێك 150 نان دروست بكه‌ن. چونكه به‌شناكات. ئێستاش به‌هاوكاریی دراوسێكانمان نانی 15 رۆژ ئاماده ده‌کەین. بۆئه‌وه‌ی نانه‌كه كۆن نه‌بێت، ده‌یخه‌ینه به‌فرگره‌وه. له‌مانگێكدا 3 بۆ 4 جار نان ده‌كه‌ین و لهمهزانیشدا دوو جار".
ئه‌سرا چاكر ژنێكی دیكه‌ی گونده‌كه‌یه و ده‌ڵێت، "له‌ڕه‌مه‌زاندا ئێمه وه‌ك دراوسێكان هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ نانی ئه‌م ماڵه ده‌كه‌ین. به‌یانیش نانی ئێمه. چونكه له‌ڕه‌مه‌زاندا نانكردن سه‌خته".