Yunus Keleş,Ramal Abdullah Mahmood
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
هه‌ولێر – AA
ئافاد خۆراكی به‌سه‌ر ٥٠٠ خێزانه توركماندا دابه‌شكرد كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و له هه‌ولێر گیرساونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئافاد مه‌همه‌ت گوللوئۆغڵو به یاوه‌ری كۆنسوڵی توركیا له ههولێرهاكان كاراچای سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی هه‌ولێری مانگی سووری توركیایان كرد و دواتر خۆراكیان به‌سه‌ر ٥٠٠ خێزانه توركماندا دابه‌شكرد كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و له هه‌ولێر گیرساونه‌ته‌وه.
دوای دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌ش گوللوئۆغڵو به میدیاكارانی راگه‌یاند كه دوای كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی داعش ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له عێراق ده‌ستیان كردووه به چالاكییه‌كانیان و بێجیاكاری زمان، نه‌ته‌وه و ئایین ده‌ستی هاوكارییان بۆ هه‌موو لێقه‌وماوان درێژ كردووه و دروستكردنی كه‌مپێكی بۆ ئێزدییه‌كان له دهۆك به نموونه هێنایه‌وه كه چوار هه‌زار كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت.
كۆنسوڵی توركیا له ههولێرهاكان كاراچای-ش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان وه‌ك توركیا هه‌موو كاتێك بێ هیچ جیاكارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، زمان، ئاین ده‌ستی هاوكارییان بۆ هه‌موو لێقه‌وماوان درێژكردووه و سوپاسی ئافادیشی كرد به‌هۆی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانه‌وه و به‌هاناوه هاتنیان.