02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
ئیتاڵیا - AA
ئیتاڵیا کە یەکەم وڵاتی ئەورووپایە كه زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ی له‌سه‌ر بوو. له‌به‌رئه‌وه ناچار بوو لە ئاداری ٢٠٢٠ەوە تا ئایاری ٢٠٢١ پەنا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی كه‌ره‌نتینه به‌رێت بۆ به‌رگرتن لە بڵاوبوونەوەی په‌تاكه.

لەم نێوه‌نده‌دا دیمەنی چۆڵی شوێنه مێژووییەکانی رۆمای پایتەخت بووه جێی سەرنج. بەهۆی بەرەوپێشچوونی هەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسین و كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه، جارێکی دیكه ئیتاڵیا ده‌رگای بەڕووی گەشتیارانی ئەورووپادا کرده‌وه و شەقامەکانی رۆمای پایتەخت وه‌ك رۆژانی رابردوو گه‌شتیارانی بیانیان له خۆگرته‌وه. شه‌قامی ڤیا دێل كۆرسۆ كه شه‌قامێكی به‌ناوبانگی رۆمایه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیاران به‌چڕی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.