Sangar Hamad Azeez
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
ماوەی چەند ساڵێکە لە رۆژی 8ی ئاداردا لە کەرکووک رۆژی جلی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت. ئەمساڵیش قوتابیان لە زانکۆی کەرکووک بەشێوەیەکی بەربڵاو و بەجلی نەتەوەییەوە بەشدارییان لەم بۆنەیەدا کرد. لەم میانەشدا چالاکی جۆراو جۆر و شایی و هەڵپەڕکێیان ئەنجام دا و گۆرانییان چڕی.
قوتابی کۆلێژی زانستی زانکۆی کەرکووک دەمەت محەممەد بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بۆ پاراستن و هێشتنەوەی جلوبەرگی نەتەوەیی تەنها ئێمە نا، بەڵکو پێویستە لە منداڵی حەوت ساڵانەوە تاکو پیری حەفتا ساڵان ئەم جلوبەرگانە لەبەر بکەن. هاتنی هەموو کەسێک بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆی بۆ ئێرە پەیامهەڵگری ئاشتی و برایەتی نێوان نەتەوەکانی کەرکووکە. کورد، تورکمان و عەرەب هەموومان بەیەکەوە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین و بە ئاشتی و پێکەوەیی ئەم بۆنە بەرز رادەگرین".
بە هەمان شێوەش لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قوتابییەکی دیکە بەناوی محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە لە شارەکە توانیانە با ئاشتی و تەبایی بەیەکەوە بژین و گوتی: "گەورەترین ئاواتمان بەرقەراربوونی ئاشتییە لە وڵاتەکەمان و بەتایبەتی لە شارەکەمان".
قوتابییەکی دیکەش لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بەناوی عەبدوڵڵا بۆ ئانادۆڵو گوتی: "وەک بەچاوی خۆتان دەبینین هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان کورد و تورکمان وعەرەب هەموو برای یەکین، سوپاس بۆ خوا لە ژێر سایەی پێشمەرگەو هێزەکانی ئەمنی عێراق بە بێ ترس دەژین".