رۆژی چوار شەممە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی گەرمیان، مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک کە تۆمەتبار کرابوو لە دۆزی تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی ئازاد کرا.
یەکێ لە دادوەرانی دادگای کەلار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئازاد کردنی سەنگاوی سەپێنراوە بەسەر دادگای کەلاردا. بۆیە فەرمانبەران و دادوەرانی دادگا ئەمڕٶ پێنج شەممە بڕیاریاندا هەڵوێست وەرگرن و دەوام نەکەن."
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بنووسرێ، روونیکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەموو فەرمانبەر و دادوەرانی دادگای کەلار کۆک بوون لەسەر ئەوەی ناڕەزایی دەربڕن دژی، سەپاندنی ئازاد کردنی سەنگاوی بەسەر دادگاکەیاندا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.