Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
رۆما - AA
ئەو بوومەلەرزەیەی کە پێشتر خۆرئاوای ئیتاڵیای هەژاند و ناوەندەکەی دوورگەی ئیشیا بوو، گوڕەکەی چوار پلە بووە بە پێوەری رێختەر نەک ٣،٦ پلە وەک پێشترا راگەیەنرابوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پەیمانگەی نیشتمانیی جیۆفیزیا و گڕکانناسی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، پێداچوونەوە بۆ گوڕی بوومەلەرزەکە کراوە و ناوەندەکەی لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر لە ناوچەی کازامیسیۆلا لە دوورگەی ئیشیا بووە کە گوڕی تەواوەتی بوومەلەرزەکە لەوێ هەستی پێکراوە و زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
لە راگەیەنراوێکیشدا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کەسێک کە ژنێکی بەتەمەن بووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا، گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشکراوە تیمەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بە مەبەستی دۆزینەوەی سێ منداڵ کە مەزەندە دەکرێت کەوتبنە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکانەوە.
هاوکات بە پێی هەواڵێکی کەناڵی رەینیوز٢٤، ژمارەی برینداران لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ٢٥ کەسە و دووانیان باری تەندروستیان جێگیر نییە.