گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
ژيان

ھەورامییەکان دڵخۆشن بە بەرھەمی گوێزی ئەمساڵیان

- ھەورامییەکان جیاواز لە ساڵی رابردوو، دڵخۆشن بە بەرھەمی ئەمساڵی گوێزی ناوچەکەیان، بەرپرسانی کشتوکاڵی ناوچەکەش دەڵێن بەرھەمی گوێزی ئەمساڵی ناوچەی ھەورامان دەگاتە ١٠ ملیۆن دانە گوێز.
Dlshad Saifaalddin Ahmed
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ھەورامییەکان دڵخۆشن بە بەرھەمی گوێزی ئەمساڵیان
As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی ئەیلوولدا، ھەورامییەکان دەست بە رنینی بەرھەمی گوێز دەکەن، تەقەی شەنی* شەنیەرەکان دەکەوێتە نێو باخە گوێزەکانی ھەورامان و شەنیەرەکان** کە پێویستە کەسێکی شارەزا و لێھاتوو بن بە دارگوێزە بڵندەکانی ناوچەکەدا ھەڵدەزنێن و بەشەنەکانیان بەرھەمی ساڵێکی دارگوێزەکان دەتەکێنن .

لەئێستادا کە گەرمەی وەرزی تەکاندنی دارگوێزەكانە لە ناوچەی ھەورامان، باخەوانەکانیش بەخاو خێزانەکانیانەوە دەست بەکۆکردنەوەی گوێزەکان دەکەن و شارۆی دارگوێزەکان دەکەن.

خەلیل عەبدولغەفور یەکێک لە باخەوانە بەتەمەنەکانی ناحیەی بیارەیە لە ناوچەی ھەورامان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و جەختی کردەوە لەوەی کە ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو بەرھەمێکی باشتریان ھەیە و بڕوای وایە یەکێک لە ساڵە پڕ بەرھەمەکانی گوێزە.

خەلیل عەبدولغەفور گوتی: "ناوچەی ھەورامان بە گوێز و توو بەناوبانگە، کاتی خۆی ژیانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەسەر ئەو دوو بەرھەمە بووە، گوێزی ئەم ناوچەیەش گوێزێکی بەناوبانگە و تامێکی خۆشتری ھەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاو وھەوای ناوچەکە".

ئەو باسی لەوەش کرد: "دارگوێزێکی ئەم ناوچەیە ٢٠ تا ٢٥ ھەزار گوێز دەگرێت، لەسەرەمی کۆندا دوای تەکاندنی گوێزەکە بازرگانی پێوە کراوە بەرەو ئێران و بە وڵاخ بردراوەتە شاری کرماشان و لەوێ فرۆشراوە، ھەروەھا بەرەو خانەقین بردراوە".

ئەو پیاوە بەتەمەنەی ناوچەی ھەورامان ئاماژە بەوەش دەکات کە دارگوێزەکانی ناوچەکە چەند جۆرێکن، بەشێکیان جۆری دارەکەیان و گوێزەکەیان زۆر باشە، بەشێکی مام ناوەند و بەشێکیشی خراپن کە بە گوێزی کوێر و بچووک ناودەبرێت.

لەلای دانیشتووانی ناوچەکە گوێز بەرھەمێکی بەسوودە بەتایبەت بۆ بیری مرۆڤ، لە رووی مادیشەوە بەشێکی دانیشتووانی ناوچەکە داھاتیان لەسەر بەرھەمی دارگوێزەکانیانە و ساڵانە رەنج و ماندووبونێکی زۆر لەگەڵ باخ و دارگوێزەکانیان دەدەن تا بەرھەمێکی باشتریان ھەبێت.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە ١٢ ھەزار دۆنم باخی جۆراوجۆر ھەیە کە حەوت ھەزار دۆنمی باخی ھەنارە و ئەوەی دەمێنێتەوە باخی گوێز و قۆخ و ڕەز و ھەنجیر و بەرھەمی ترە، بەپێی ڕووپێوییەکیش، بۆ ژمارەی دارەگوێزەکانی ھەورامان نزیکەی ٨٠ ھەزار دارگوێزی تەمەن جیاواز لەھەورامان ھەیە.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرھەمێکی باشتری گوێز ھەیە و لە ناوچەی ھەورامان نزیکەی ١٠ ملیۆن دانە گوێز بەرھەم ھاتووە.

ھەورامان جوگرافیایەکی سروشتی دیاری کراوە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەڵەبجە ، ناوچەیەکی شاخاویە و ڕووبەرێکی زۆری باخ و سەوزایی ھەیە کە بە لەسەدا ٤٠ی ڕووبەری گشتی ناوچەکە مەزەندە دەکرێت لەکۆی زیاتر لە ٧١ ھەزار دۆنم زەوی ھەورامان، کە دابەش بووە بەسەر دوو ناحیەی خورماڵ و بیارە و ٢٥ گوندی دەوروبەریاندا.

-----------------------------------------------------------------------

(*) شەنە: ئەو دارە باریكە درێژە چوار بۆ پێنج مەترەیە كە گوێزی پێ دەتەكێنرێت.

(**) شەنیەر: ئەو كەسەی دەچێتە سەر دارگوێزەكان و گوێز دەتەكێنێت.


related_topics:
ھەورامانگوێز
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
جەژنی جەمای ئێزدی

جەژنی جەمای ئێزدی

دواتر

هەولێر.. دووەمین پێشانگای کەلوپەلی میسری

هەولێر.. دووەمین پێشانگای کەلوپەلی میسری

نوێترین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: "پێشوازی لە یاسای چوارچێوە و دەستخۆشی لە سەرکۆمار بەڕێز ئەردۆغان دەکەم"

سەرۆکی مەهەپە باخچەلی: "یاسای چوارچێوە هەنگاوێکە بەرەو بەدیهێنانی 'تورکیای بێ تیرۆر' "

سەرکۆمار ئەردۆغان: "پشتگیریکردن لە فەڵەستین ئەرکی هاوبەشی هەموو مرۆڤایەتی و بە تایبەتی جیهانی ئیسلامییە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان ١٣-١٤ی ئاب سەردانی میسر دەکات

سووریا ناڕەزایەتی خۆی لەھەمبەر دانپێدانانی کۆڵۆمبیا بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر جۆلاندا نیشاندا

دەستپێکردنی وەرزی چنینەوەی خورما لە بەسڕە

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما ٤ بۆ ٧ پلە دادەبەزن

هەمووی ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

ھەورامان .. کێڵانی زەوی بە گاجووت

ھەورامان .. کێڵانی زەوی بە گاجووت

جوانی دیمەنی بەھار لە ھەورامان

جوانی دیمەنی بەھار لە ھەورامان

ھەورامان.. زەماوەندی پیرشالیار

ھەورامان.. زەماوەندی پیرشالیار

ھەورامان... سەرەتای بەھار زستان گەڕایەوە

ھەورامان... سەرەتای بەھار زستان گەڕایەوە

دێرسم.. وەرزی کۆکردنەوەی گوێز

دێرسم.. وەرزی کۆکردنەوەی گوێز

ئەمساڵ ھەورامان گوێزی کەمبوو

ئەمساڵ ھەورامان گوێزی کەمبوو

ھەورامان ناوچە دڵگیرەکەی ھەرێمی کوردستان

ھەورامان ناوچە دڵگیرەکەی ھەرێمی کوردستان

زیاتر لە ٦٠ ساڵە کاری دارتاشی دەکات

زیاتر لە ٦٠ ساڵە کاری دارتاشی دەکات

كه‌باب به‌ گوێز و قه‌زوان

كه‌باب به‌ گوێز و قه‌زوان

ھونەری بیناسازی لە ھەورامان

ھونەری بیناسازی لە ھەورامان