14 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
جنێڤ- AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئادهانۆم ئاشكرایكرد ئیتر ئه‌ورووپا بووه‌ته ناوه‌ندی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19).
تێدرۆس ئادهانۆم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئۆنڵایندا كه له ناوه‌ندی رێكخراوه‌كه له جنێڤ سازیكرد و ته‌نها كاربه‌ده‌ستانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئاماده‌یبوون، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه كه له رێگه‌ی نووسراو، ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه لێیان كرد.
ئادهانۆم تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی رۆژانه به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌ورووپا، چینی تێپه‌ڕاندووه و رایگه‌یاند: "له‌رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن له ده‌ره‌وه‌ی چین، ئیتر ئه‌ورووپا بووه‌ته ناوه‌ندی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڤایرۆسه‌كه له ١٢٣ وڵات هه‌یه و ١٣٢ هه‌زار كه‌سی تووشكردووه، راشیگه‌یاند: "مردنی پێنج هه‌زار كه‌س خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه".