Alaattin Doğru
19 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
داکار - AA
وەزارەتی تەندروستیی مۆریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆتا دوو کەس لەو حەوت کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووبوون، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کەرەنتینکردنی ئەو ۷٥۲ کەسەیش بەردەوامە کە بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسە تووشبووەکان کەرەنتین کرابوون.
مۆریتانیا یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو وڵاتە ئەفریقانەی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەورووپا بڕیاری دا هەر کەسێک لە دەرەوە بێتە ناو ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ۱٤ رۆژ کەرنتین بکرێت.