Heman Hussein Yaseen
09 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوواندا، ٣٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکراون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا روونی کردووەتەوە، تووشبووەکان بریتیین لە ٢٣ پیاو، نۆ ئافرەت و منداڵێک، سەرجەم تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوویان کارمەندی نەخۆشخانەن و سەرجەمیان نیشتەجێی قەزای کەلارن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ھەزار و ٤٦٦ کەس و لەو ژمارەیەش ٤٦٤ کەس لە ھەولێر، ٨٧٢ کەس لە سلێمانی، ١٠٣ کەس لە دھۆک و ٢٧ کەسیش لە پارێزگای ھەڵەبجە ، هەروەها چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ھەولێر و ٢٤ حاڵەتیش لە سلێمانی تۆمارکراوە.