Dilara Zengin
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
كۆمپانياكانى دەلتا و ئەمريكان كە دوو لە بەناوبانگترين كۆمپانياكانى فڕۆكەوانى نێودەوڵەتیى ئەمريكين، رايانگەياند بەهۆى پەتاى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ژمارەى گواستنەوەى گەشتياران لە گەشتە ناوخۆيى و دەرەكييەكانيان بەرەوە كەمبوونەوە دەچێت.
كۆمپانياى فڕۆكەوانى دەلتا لە روونكردنەوەيكدا، رايگەياند بەمەبەستى پاراستنى بارى ئابوورى كۆمپانياكە، رێوشێونى كەمکردنەوەى خەرجييەكانيان گرتووەتە بەر.
لەلاى خۆيەوە كۆمپانياى فڕۆكەوانى ئەمريكان لە روونكردنەوەيەكدا، رايگەياند بۆ وەرزى هاوين تواناى گەشتە نێودەوڵەتييەكانيان بە رێژەى لەسەدا ١٠ و گەشتە ناوخۆييەكان بە رێژەى لەسەدا ٧،٥ كەمدەكەنەوە.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەشتەكانيان بۆ ئاسيا، ئەورووپا و باشوورى ئەمريكا هەڵدەپەسێرن.