ئەردۆغان: ''٥٠ بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی لە خابوورەوە چوونەتە ناو عێراقەوە''
ئەردۆغان: ''بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی رابردوو باکوووری عێراقی گرتەوە، سەرەتا هاوخەمی بۆ سەرجەم خوشک و برایانمان لە ناوچەکە و دواتر بۆ گەلانی ئێران و عێراق دەردەبڕین، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانیان و هیوای شیفای بەپەلە بۆ برینداران دەخوازم''.
Arbil
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ رووسیا، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و رایگەیاند ''بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی رابردوو باکوووری عێراقی گرتەوە، سەرەتا هاوخەمی بۆ سەرجەم خوشک و برایانمان لە ناوچەکە و دواتر بۆ گەلانی ئێران و عێراق دەردەبڕین، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەکەم و هیوای شیفای بەپەلە بۆ برینداران دەخوازم''.
ئەردۆغان سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی سەر سنووری نێوان ئێران-عێراق رایگەیاند:
"دەستبەجێ دوای کارەساتەکە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان رەوانەی ناوچەکە کرد. لە ئێستادا یەکەکانی ئافاد و مانگی سوور هاوکاریی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دەکەن و لەپاڵ ئەمەشدا ئافاد بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سوور کاروانی ٥٠ بارهەڵگریی لە هاوکاریی لە رێگەی دەروازەی خابوورەوە گەیاندووەتە عێراق''.
"جگە لەوەش لە رووی پێداویستییە بەپەلەکانی وەک دەرمان، پێخەف، خیوەت، هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەش دەکەین، بەردەوامین و بەردەوام دەبین. وەک دەزانن تورکیا لەم وەختە زەحمەتانەدا، هەمیشە لە پشت خوشک و برایانی لە ناوچەکە بووە. فەرمانی پێویست دراوەتە سەرجەم دامەزراوەکانمان بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بەپەلە بگەیەنن، دەرمانەکان دابین بکرێت و برینەکان ساڕ‌ێژ بکرێت. هیوا و نزامان ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، بەرز نەبێتەوە''.
دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی تەوەرەکانی سەردانەکەی بۆ رووسیا قسەی کرد و رایگەیاند "ئامانجی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ رووسیا به 100 ملیۆن دۆلار دانابوو، ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه. ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆری به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه هه‌ڵگیراوه. ئه‌و سنوورداركردنه بازرگانییانه‌شی كه ماون، ئینشائه‌ڵڵا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵده‌گرین. دووباره چاوه‌ڕوانیمان بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزه به به‌رێز پوتین راده‌گه‌یه‌نم".
سەرکۆماری تورکیا دواتر رایگەیاند "قۆناغی جێگیركردنی هێزه‌كانی سوپای توركیا له قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌م قۆناغه نیشانه‌ی ئه‌و گرنگییه‌یه كه ئێمه به قه‌ته‌ر و كه‌نداوی ده‌ده‌ین. هه‌موو وڵاتانی كه‌نداو برای ئێمه‌ن و دۆستی دێرینمانن. سه‌قامگیریی سعوودیه، قه‌ته‌ر، كوێت، به‌حرێن و عومان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئێمه گرنگه. به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌كه‌دا برا ده‌كرێت به‌گژ برادا. باش ده‌زانین ئه‌مه له لایه‌ن كێوه ئه‌نجامده‌درێت. له راستیدا جیهانیش باش ده‌زانێت. پێویسته سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌مان به به‌رچاوڕوونی و ژیرییه‌وه رێگری له‌م گه‌مه‌یه بكه‌ن".
سەبارەت بە کێشەی قەرەباغیش رایگەیاند "بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م هه‌یه باسی ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ره‌باغ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین بكه‌م".
