بەناو بەرپرسی کۆڵن/ترۆیسدۆرف'ی ئەڵمانیای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بەناو بەرپرسی کۆڵن/ترۆیسدۆرف'ی ئەڵمانیای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە مورسەل دورماز لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا.
هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MİT)، هەڵمەتێکی هاوبەشیان بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بەڕێوە برد.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا زانرا بەناو بەرپرسی کۆڵن/ترۆیسدۆرف'ی ئەڵمانیای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە مورسەل دورماز کە بە ناوی خوازیاری زەیناڵ چالاکی تیرۆریستی هەبووە، دەگەڕێتەوە ئیستانبوڵ.
لەگەڵ گەیشتنی مورسەل دورماز بۆ فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستانبوڵ، ناوبراو دەستگیر کرا.
دورماز دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئاسایش، ڕادەستی دادگا کرا و بە بڕیاری دادوەری ئێشکگر، دەستبەسەر کرا.