TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه پێویسته به گرنگییه‌وه ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ دابنرێت كه سه‌رله‌نوێ پێكهاته‌ی دیموگرافیای شاره‌كه بنیاتبنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ مێژووه‌كه‌یدا كه هه‌وڵی تێكدانی دراوه".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا راوه‌ستاون باری نائاساییان رانه‌گه‌یاندووه، هه‌موو رۆژێك له شوێنێك رووداوێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ك به‌ره‌نگاری فه‌تۆ ده‌بێته‌وه له لایه‌كی دیكه‌شەوه به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه.
یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركی ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی، پێكدانه‌دان و به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ست، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه ئه‌نجامده‌درێن كه له لایه‌ن رووسیا و توركیاوه له ئاستانا ده‌ركران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای توركیا له ده‌ورووبه‌ری ئیدلب جێگیركراوه.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه به‌و شێوه‌یه له لایه‌ک به‌ر به تیرۆر ده‌گرن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ئه‌گه‌ری پێكدادان فشاری كۆچ بۆ توركیا كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای دژبوونی هه‌موو جیهان به‌ڵام له باكووری عێراق ریفراندۆم ئه‌نجامدرا و به هۆی پێداگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی و تیمه‌كه‌ی رێگەی هه‌ڵه گیرایه به‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه عێراق، توركیا و ئێران ژمارەیەک سزا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنن.
یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا گه‌شتی ئاسمانی بۆ سلێمانی راگرتووه و كایه‌ی ئاسمانی توركیا به‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتانه‌دا داخراوه كه لە هه‌رێمه‌كه ده‌كرێن و، گوتی: "رێوشوێنی نوێ له‌به‌رده‌رگایه. یه‌كێك له‌وانه راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله به حكوومه‌تی ناوه‌ندی. له‌و باره‌یه‌شه‌وه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین".
یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات كێشه‌یه‌ك نییه له‌گه‌ل خه‌ڵكی ناوچه‌كه و دووپاتیكرده‌وه توركیا كه چاره‌سەری بۆ ئه‌و كێشانه به‌دیهێناوه كه پاش كۆمه‌ڵكوژی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی عێراق سه‌دام حوسه‌ین و ئۆپه‌راسیۆنی كه‌نداو سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته ناگۆڕیت هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ن چه‌نده هه‌ڵه بكه‌ن.
- "ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان داوه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن"
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باجی به‌رپرسه هه‌ڵه‌كان به مرۆڤه بێ تاوانه‌كان ناده‌ن و گوتی: "ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان داوه، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. كاره‌كه هێنده ساده‌یه و سه‌ره‌نجام ده‌ستیان به دانی ئه‌و باجه كردووه. له‌وباره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا له نزیكه‌وه درێژه پێ ده‌ده‌ین".
یڵدرم وه‌بیریهێنایه‌وه كه دوێنێ هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه و گوتی: "زانیاریی ئه‌وه هاتووه كه كه‌ركووك به ته‌واوی له په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاككراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین ساڵانێكه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه دراوه. به بیرتان دێته‌وه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو تۆماره‌كانی شاره‌كه‌یان سووتاند و دۆخێكیان دروستكرد كه رایانگه‌یاند، كه‌ركووك شارێكی كوردییه. ئێمه وه‌ك توركیا ئه‌مه‌مان قبووڵ نه‌كردووه. ئێستا، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه پێویسته به گرنگییه‌وه ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ دابنرێت كه سه‌رله‌نوێ پێكهاته‌ی دیموگرافیای شاره‌كه بنیاتبنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ مێژووه‌كه‌یدا كه هه‌وڵی تێكدانی دراوه. ئه‌گه‌رنا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بكرێت، زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌ركووك توركمان بوون و به هۆی فشاره‌كانه‌وه دۆخه‌كه گۆڕاوه و به‌و دۆخه‌ی پێشمه‌رگه‌ش دروستیكردووه، خراپتر بووه. یڵدرم راشیگه‌یاند، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردنی پێشهاته‌كانی كه‌ركووك و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ پارێزگاریكردن له دیمۆگرافیای شاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
