توركيا, سياسەت

٥٩٠ سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ خوانی ئێواره‌دا ژه‌هراویبوون

فكری ئشك سه‌باره‌ت به‌ ژه‌هراویبوون و رشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز له‌ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌می پیاده‌ی عه‌مید عارف سه‌یهون له‌ مانیسا، دوای خوانی ئێواره‌ رایگه‌یاند،"ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌كاتی به‌ربانگدا پێنج هه‌زار و 470 سه‌ربازمان نانیان خوارد.

Mohammed Baqi Hussein  | 18.06.2017 - نوێکردنەوە : 19.06.2017
٥٩٠ سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ خوانی ئێواره‌دا ژه‌هراویبوون

Manisa

مانیسا - AA

وه‌زیری به‌رگریی توركیا فكری ئشك سه‌باره‌ت به‌ ژه‌هراویبوون و رشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز له‌ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌می پیاده‌ی عه‌مید عارف سه‌یهون له‌ مانیسا، دوای خوانی ئێواره‌ رایگه‌یاند،"ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌كاتی به‌ربانگدا پێنج هه‌زار و 470 سه‌ربازمان نانیان خوارد. 590 سه‌ربازمان به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون. ده‌ستبه‌جێ له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستیی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا یه‌كه‌م پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامدرا. 370 له‌ سه‌ربازه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ئێستادا 72 سه‌رباز له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماون. مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌ و هیچ سه‌ربازێكمان له‌ژێر چاودێریی ورددا نییه‌".

ئشك ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی جه‌نه‌راڵ ساڵح زه‌كی چۆڵاك گه‌یشته‌ مانیسا و سه‌ربازه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئشك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ له‌ خوانی ئێواره‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ژه‌هراویبوون و باری ته‌ندروستییان تێكچووه‌.

ئشك رایگەیاند: "ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌كاتی به‌ربانگدا پێنج هه‌زار و 470 سه‌ربازمان نانیان خوارد. 590 سه‌ربازمان به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون. ده‌ستبه‌جێ له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستیی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا یه‌كه‌م پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامدرا. 370 له‌ سه‌ربازه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ئێستادا 72 سه‌رباز له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماون. مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌ و هیچ سه‌ربازێكمان له‌ژێر چاودێریی ورددا نییه‌. هه‌ره‌وه‌ها 51 سه‌ربازمان وه‌ك رێوشوێنێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گلدراونه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌تی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی رۆژئاوا 40 سه‌ربازمان وه‌ك رێوشوێنێك له‌ژێر چاودێریدان".

ئشك رایگه‌یاند ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ته‌ندروستیی سه‌ربازان، دوو خێمه‌ وه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵدراوه‌ و سێ پزیشكی سه‌ربازی، 14 په‌رستار و حه‌وت كارمه‌ندی دیكه‌ی ته‌ندروستی ده‌ستبه‌كاربوون و دواتر 15 پزیشك و 51 كارمه‌ندی ته‌ندروستیی دیكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ نێردراون.

ئشك وه‌بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی 23ی ئایاریشدا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و گوتی، "له‌ئێستادا ته‌نها سه‌ربازێكمان له‌ژێر چاودێریی ورددایه‌، ئینشائه‌ڵڵا به‌زووترین كات چاك ده‌بێته‌وه‌".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın