توركيا

چەلیک: "بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا بەهەند وەرناگرین"

- وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا و گەورە دانوستانکار، عومەر چەلیک، لەبارەی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپادا سەبارەت بە تورکیا، پەسەندکرا،

Muhammet Ali Kemal  | 06.07.2017 - نوێکردنەوە : 07.07.2017
چەلیک: "بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا بەهەند وەرناگرین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا و گەورە دانوستانکار، عومەر چەلیک، لەبارەی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپادا سەبارەت بە تورکیا، پەسەندکرا، رایگەیاند: ''ئەم راپۆرتە بە لۆژیکی هاوپەیمانیەتی سیاسیی تاکلایەنەی ژمارەیەک لە وڵاتان نووسراوە، دوورە لە هاریکاریی و راپۆرتێکی تێکدەرانەیە، مەبەست لێی تێکدانی پەیوەندییەکانە. هەر لەبەر ئەوەش راپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەورووپا، وەک راپۆرتەکانی ماوەی دوو ساڵی رابردوو بە هەند وەریناگرین و بە پووچەڵی دەزانین. کاتێک راپۆرتەکە بەدەست ئێمە گەیشت، بێ ئەوەی هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ بکەین، وەک خۆی رادەستی دەکەینەوە''.

عومەر چەلیک هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا کرد سەبارەت بە راپۆرتی بەرەوپێشچوونەکانی تورکیا لە پرۆسەی ئەندامیەتی یەکێتییەکەدا لە ساڵی ٢٠١٦دا، کە لەلایەن کۆمسیۆنی ئەورووپاوە ئامادەکراوە.

چەلیک ئاماژەی بەوەشکرد راپۆرتەکە گوزارشتی نابابەتی و متمانە پێنەکراوی تێدایە و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ ئەو راپۆرتی بەرەوپێشچوونەی لەلایەن کۆمسیۆنی ئەورووپاوە ئامادەکراوە و هەربۆیە ئیلزامی نییە.

وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتییەکە بڕیارێکی سیاسیی داوە و رایگەیاند: ''بابەتی ئەوەی کە هەر راپۆرتێکی لەلایەن یەکێک لە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوبکرێتەوە و متمانە پێکراوبێت و شتگەلێکی تێدابێت کە ئێمە سوودی لێببینین، ئەوا هەمیشە بابەتێکە ئێمە رەچاومان کردووە. هەمیشە رەچاوی ئەوە دەکەین کە راپۆرتەکان بابەتیانە و هاوسەنگ بن. هیچ کاتێکیش لە رەخنە ناسڵەمینەوە. بەڵکو لەوە دەکۆڵینەوە کە چۆن سوود لەو رەخنانە وەرگرین. بەڵام بەداخەوە ئەم راپۆرتە لەو ناواخنە، دوورە''.

عومەر چەلیک باسی لەوەشکرد هەڵوێستێکی تاکلایەنانەی پشتبەستوو بە گێڕانەوەی ئەرمەنییەکان، بەبۆنەی ١٠٠ەمین ساڵیادی رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ لە راپۆرتەکەی ئەمساڵی پەرلەمانی ئەورووپادا، جێکراوەتەوە و کراوەتە رۆژەڤ و رایگەیاند: ''ئەم راپۆرتە بە لۆژیکی هاوپەیمانیەتی سیاسیی تاکلایەنەی ژمارەیەک لە وڵاتان نووسراوە، دوورە لە هاریکاریی و راپۆرتێکی تێکدەرانەیە، مەبەست لێی تێکدانی پەیوەندییەکانە. هەر لەبەر ئەوەش راپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەورووپا، وەک راپۆرتەکانی ماوەی دوو ساڵی رابردووبە هەند وەرناگرین و بە پووچەڵی دەزانین. کاتێک راپۆرتەکە بەدەست ئێمە گەیشت، بێ ئەوەی هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ بکەین، وەک خۆی رادەستی دەکەینەوە''.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın