چین له‌سه‌ر رووی مانگ په‌تاته ده‌چێنێت
زانایانی چینی له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه به Mini Ecosystem ناسراوه و په‌ره‌یان پێداوه له‌سه‌ر رووی مانگ په‌تاته ده‌چینن.
Beijing
په‌كین - AA
زانایانی چینی، ساڵی داهاتوو كه‌شتی ئاسمانیی Çang-ı 4 ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ ده‌كه‌ن كه چاندنی په‌تاته له‌سه‌ر رووی مانگ تاقیده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی China Daily، له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه به Mini Ecosystem ناسراوه و له‌لایه‌ن زانكۆی چۆنگچینگه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه، له‌سه‌ر رووی مانگ ژیانی زیندوو تاقیده‌كرێته‌وه.
له Mini Ecosystemدا 18 كه‌مۆڵه له‌سه‌ر شێوه‌ی سلینده‌ر هه‌یه كه دریژیان ده‌گاته 16 سم و، تیایاندا په‌تاته، كرمی مێرووه‌كان و كرمی ئاوریشمی تێدایه.
كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه كه ناوی Çang-ı 4ه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌ر رووی مانگ ده‌كرێت ئه‌وه تاقیده‌كاته‌وه كه ئایا په‌تاته و كرمه‌كان ده‌وتوانن له‌سه‌ر رووی مانگ له‌ژیاندا بمێننه‌وه.
Mini Ekosistem یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌نێوان 257 پڕۆژه‌دا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چین له مانگ ده‌ستنیشانكراوه. ئه‌گه‌ر له ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌سه‌ر مانگ سه‌ركه‌وتووبێت، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ژیانی داگیركاریی مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ له‌ئاینده‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
به‌پێی ئه‌و كتێبه سپییه‌ی به‌ناونیشانی "كاره‌كانی 2016ی چین له گه‌ردووندا" له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی زانیاریی چینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌شتیی ئاسمانیی بێكه‌شتیوانی چانگ 4 ، ساڵی ئاینده ده‌نێردرێت بۆ رووه تاریكه‌كه‌ی مانگ.
به‌پێی كتێبه‌كه، تا ساڵی 2020 به لێكۆڵینه‌وه له مه‌ریخ و جوپیته‌ر، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ژیانی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا ئه‌نجامده‌درێت و به‌گوێره‌ی ئامانجه‌كان نموونه له مه‌ریخ كۆده‌كرێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
