جيهان

میت ئەمینە سەید ئەحمەد-ی لە لەچالاکی خست، کە یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە-یەپەژە

Zafer Fatih Beyaz  | 27.02.2024 - نوێکردنەوە : 28.02.2024
میت ئەمینە سەید ئەحمەد-ی لە لەچالاکی خست، کە یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە-یەپەژە

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ ئەمینە سەید ئەحمەد-ی لەچالاکی خست، کە ناوە نهێنییەکەی "ئازادی دێریک"ە و یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە-یەپەژە و بەڕەگەز سوورییە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، ئەمینە سەید ئەحمەد کە لە ساڵی ٢٠١١دا پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە و پیلاندانەری هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بوو، لەلایەن میتەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئاماژە بەوە کرا ئەمینە سەید ئەحمەد کە ناوە نهێنییەکەی "ئازادی دێریک"ە فەرمانی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە ناوچەی تەل ڕەفعەت.

هەروەها تیرۆریست ئەمینە سەید ئەحمەد فەرمانی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە کلیس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın