جيهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھێزەر ناوێرت: "بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین. پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت".

Abdullah Shukur  | 19.01.2018 - نوێکردنەوە : 19.01.2018
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین"

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھێزەر ناوێرت رایگەیاند کە نازانن تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەرعەفرین ئەنجام دەدات یان نا، لەمبارەیەوە گوتیشی: "بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین. پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وەبیر ناوێرت ھێنرایەوە کە گوتبووی "سەرەڕای روونکردنەوەکانی ئەمریکا، بەڵام ئێمە قایل نەبووین"، لە بەرامبەر ئەمەش ناورێت گوتی: "روونکردنەوەکانم نەبینیوە بەڵام ئەگەر چاوشئۆغڵو بەم جۆرە ھەستی پێ کردبێ ئەوا بەداخم بۆی".

ناوێرت لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بانگھێشتی تورکیای کرد کە ھەنگاوێکی لەو جۆرە نەھاوێژێت و گوتیشی: "پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت".

گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسنی بەبیرھێنایەوە بەوەی کە گوتبووی "ئێمە بە تورکەکانمان گوتووە کە چی کارێک بە ھێزە خۆجێیەکان دەکەین. ئەم ھێزانە ئاسایشی ئەو ناوچانە دەپارێزن کە لە داعش رزگار کراون".

ناوێرت جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ لە سووریا ئامانجی ھاوبەشی لایەنەکان، لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببێت و گوتیشی: "نازانین تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدات یان نا، بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین. پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın